ئاڤێستا کەمال مەحموود؛ باخان سەرحەد عبدالرحمن
پوخته
ئەم لێکۆڵینەوەیە لە بوارى زانستى زمانى دەروونیدایە و هەوڵێکە بۆ ڕاڤەکردن و لێکدانەوەى پرۆسەى دەستپێداگەیشتن، ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم لێکۆڵینەوەیە لە بوارى زانستى زمانى دەروونیدایە و هەوڵێکە بۆ ڕاڤەکردن و لێکدانەوەى پرۆسەى دەستپێداگەیشتن، کە میکانیزمێکى گرنگە لە پرۆسە سایکۆ- زمانییەکانى (بەرهەمێنان و پەیپێبردن و تێگەیشتنى زمان)دا، بە بێ دەستپێداگەیشتن بە نواندنە فەرهەنگییەکان و بەردەستبوونى زانیارییەکانى پەیوەست بە وشەکان پرۆسەکانى بەرهەمهێنانی ئاخاوتن، پەیپێبردن و تێگەیشتنى زمان سەرکەوتوونابێت، هەروەها خستنەڕووى هۆکارە کارتێکەرەکانى وەکو فرەپاتبوونەوەى وشە، تەمەنى وەرگرتنى وشە، سەرنجدان، زانیارییە فۆنۆلۆجییەکان، ئاڵۆزى مۆرفۆلۆجى، دەوروبەرى سینتاکسی و ڕێخۆشکردنى فەرهەنگى، کە ڕۆڵى گرنگیان هەیە لەسەر وردى و خێرایی دەستپێداگەیشتن یان ئەگەرى سەرکەوتن لە دەستپێداگەیشتن بە وشەى ئامانج، کۆمەڵێک ستراتیج لە ئەگەرى بێتوانایی لە وەرگرتنەوەى وشەى ئامانج و زانیارییەکانى پەیوەست پێیەوە خراوەتەڕوو، بۆ پڕکردنەوەى کەلێن لە زانیارییە فەرهەنگییەکان، بە گرتنەبەرى ئەم ستراتیجییانە وەکو شوێنگرەوە بۆ وشەى ئامانج ئاخێوەر ڕەوتى گفتوگۆکەى دەپارێزێت و لە وەستانى نائاسایی دووردەکەوێتەوە، دەتوانێت تێگەیشتنێکى ڕوون لەو چەمکەى، کە هەوڵى گەیاندنى دەدات، دابینبکات. کەرەستەى لێکۆڵینەوەکە: دیالێکتى کرمانجى ناوەڕاستی زمانى کوردى بەکارهێنراوە.رێبازی لێکۆڵینەوەکە: ڕێبازى پەسنى شیکارى پەیڕەوکراوە.